سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:6

يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ

شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه

تەفسیر

ھەر پەروەردگار خۆی بە شێوازێکی ڕێک و پێک، شەو دەهێنێت بەسەر ڕۆژدا و تاریکی دادێت و خەڵکی دەخەون، ڕۆژ دەهێنێت بەسەر شەودا و دونیا ڕۆشن دەبێت و خەڵکی ڕوو دەكەنە کارەکانیان ، ھەروەھا ئەو زاتە تەواو زانایە بە ھەرچی لە ناخی دڵ و دەروونی بەندەکاندایە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە