سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:4

هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه‌، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه

تەفسیر

ھەر ئەو زاتە خۆی ئاسمانەکان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد و ڕۆژی هەینی تەواوی کرد، ھەرچەندە دەیتوانی لە چاوتروکانێکدا دروستیان بکات، پاشان بەرز وبڵند بوویەوە لەسەر عەرشەکەى خۆی بەوشێوەیە کە شیاوی خۆیەتی، ھەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بە ناخی زەویدا وەک باران و تۆو وهتد، وەچیشی لێ دێتە دەرەوە وەک گژووگیا و کانزاکان وهتد، وە چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە وەک باران و وەحی وهتد، وە چیش پیادا سەردەکەوێت وەک فریشتەکان و کردەوەی بەندەکان و گیانیشیان، دڵنیاش بن کە لە ھەرکوێیەکدا بن ئەو زاتە ئاگای لێتانە و لە گەڵتاندایە بە زانست و زانیاری خۆی، ھیچ شتێکی ئێوەی لێ ون نابێت، چونکە ئەو پەروەردگارە تەواو بینایە بە ھەموو کارو کردەوەکانتان، وە پاداشتی خۆتان دەداتەوە بە پێی کردارەکانتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە