سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:3
هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک
تەفسیر
ئەو زاتە یەکەمینە و سەرەتای نییە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک پێش ئەو زاتە نەبوون، وە دواھەمین و کۆتایە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک نامێنێت، بەڵام ئەو ھەر دەمێنێت، ھەروەھا ئەو زاتە لە ڕوانگەی بەدیھێنراوەکانییەوە دیار و ئاشکرایە وهیچ شتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە، ھەروەھا ئەو زاتە لەبەر ھەزاران ھۆ و حیکمەت نادیارە و بەچاوی سەر نابینرێت، وە بە ھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێک لەو ون نابێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە