سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:26

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ

ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه‌: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.

تەفسیر

ئەو گومڕاییەی کە تووشی بوون، بەھۆی ئەوەوە بوو کە بەنھێنی بە موشریک و بێباوەڕانیان - ئەوانەی پێیان ناخۆش بوو سروش (وەحی) لە لایەن (اللە تعالی) وە نێردرابوو بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - پێیان دەوتن: لە ھەندێ کاردا بە گوێتان دەکەین، وەک خاوەخاوکردن لە جەنگدا، (اللە تعالی) ش ئاگای لەڕاز و نھێنیەکانیان ھەیە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە ھەرشتێکی بوێت بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ڕوونی دەکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە