سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:25
إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.
تەفسیر
لە ڕاستیدا ئەوانەی پاشگەز بوونەتەوە لە ڕێبازی ئیمان و ھیدایەت، بۆ لای بێباوەڕی و دووڕوویی، دوای ئەوەی بە چاکی ئەو ڕێبازەیان بۆ ڕوون کرابوویەوه و ئاشکرا بوو لایان و ڕاستی پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانە شەیتان بە فێڵ و تەڵەکە خەڵەتاندبوونی و ڕێگای بێباوەڕیی و دووڕویی بۆ ڕازاندبوونەوە، بە ھیوای خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باش فریوی دابوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە