سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:30
قَالُوا يَا قَوْمَنَا إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنْزِلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ
وتیان: ئه‌ی هۆز و گه‌لی ئێمه! باوه‌ڕ بکه‌ن، گوێمان له‌کتێبێک بوو که‌له‌دوای مو‌سا نێردراوه، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته‌شه‌قامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!
تەفسیر
جنۆکە باوەڕدارەکان لە نێو قەومەکەیاندا بانگەوازیان کرد و وتیان: خزمینە، بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی کتێبێک بوین کە دوای کتێبەکەی (مو‌سا) نازڵ کراوە لە لایەن (اللە تعالی)وە ، سەلمێنەر و بەڕاستدانەری کتێبەکانی پێش خۆیەتی و ھیدایەت و ڕێنمونی بەخشە بۆ لای حەق و حەقیقەت و ڕاستی، ھەروەھا بۆ ڕێگە و ڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست و دروست، کە ڕێبازی ئیسلامە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە