سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:29
وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنْصِتُوا ۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ
یادی ئه‌وه‌ش بکه‌کاتێک ئێمه ده‌سته‌یه‌ک په‌ریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ له‌قورئان بگرن، ئه‌وسا ئاماده‌بوون و به‌یه‌کتریان وت: گوێ بگرن و بێ ده‌نگ بن، کاتێک قورئان خوێندنه‌که ته‌واو بوو، په‌ریه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به‌ئاگادارکردنه‌وه‌و بانگکردنیان بۆ په‌یره‌وی کردنی ئه‌م ئاینه نوێیه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەوەیان بۆ بکە کە ئێمە چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات،تا گوێ لە قورئان خوێندنەوەت بگرن، کاتێک ئامادە بوون، ھاتن بەیەکتریان وت: بێدەنگ بن هەتاوەکو بتوانین بەجوانى گوێی بۆ ڕابگرن، ئینجا کە خوێندنەوەکە تەواو بوو، گەڕانەوە بۆ ناو قەومەکەی خۆیان بۆئەوەى مسوڵمان بن وئیمان بهێنن و هەروەها ئاگاداریان بکەنەوە لەسزای خواى گەورە ئەگەر باوەڕیان بەم قورئانە نەبێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە