سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:13

إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن...

تەفسیر

ئەوانەی لە ناخیانەوە بەڕاستی دەڵێن: پەروەردگارمان - اللە- یە، ھیچ پەروەردگارێکمان نییە تەنھا - اللە- نەبێت، پاشان پابەندی ئەو باوەڕە دەبن و ڕاست و ڕەوان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری بەردەوام دەبن و کاری چاکەش ئەنجام دەدەن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترسێک دایان ناگرێت، وە ھیچ غەم و پەژارە دڵتەنگیان ناکات لەوەی لەو ھەلانەی لەدەستیان داوە، وە یا لەوەی بەجێیان ھێشووە لە دونیادا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە