سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:12
وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَىٰ إِمَامًا وَرَحْمَةً ۚ وَهَٰذَا كِتَابٌ مُصَدِّقٌ لِسَانًا عَرَبِيًّا لِيُنْذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ
خۆ پێش ئه‌م قورئانه، ته‌وراتی مو‌سا ڕه‌وانه‌کراوه‌تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت له‌کاتی خۆیدا... ئه‌م قورئانه‌ش په‌یامێکه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی ڕه‌وان هاتووه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌بێداریان بکاته‌وه‌مژده‌به‌خشیشه به‌چاکه‌کاران
تەفسیر
پێش ئەم قورئانە تەورات کتێبێکە کە دابەزێنراوە بۆ (مو‌سا -علیە السلام-) پێشەوا وسەرمەشق بوو لەهەق وڕاستیدا وڕەحمەت بوو بۆ ئەوانەى باوەڕیان پێی هێنا وشوێنی کەوتن لەنەوەکانى ئیسرائیل، وە ئەم قورئانەش کە دابەزێنراوە بۆ (موحەممەد) -صلی الله علیه وسلم- باوەڕی ھەیە بەو کتێبانەی کە پێشتر نێردراونەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرانی تر، بە زمانێکی پاراو و پڕ لە ڕەوانبێژی عەرەبی، تا ئاگاداری ئەوانە بکاتەوە کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە شەریک وهاوبەشدانان بۆ الله (تعالی) و سەرپێچیکردن وپشت گوێ خستنی فەرمانەکانی، ھەروەھا موژدەدەرە بۆ چاکەخوازان، ئەوانەی کە توانیویانە پەیوەندی نێوانی خۆیان و بەدیھێنەریان کە (اللە تعالی) یە وە بەدیھێنراوەکانی (اللە تعالی) بەچاکی ڕابگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە