سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:9

وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ ۚ وَمَنْ تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ

له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه‌، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور.

تەفسیر

وە بیانپارێزە لە سزای گوناھ و تاوان و خراپەکانیان، ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا تۆ بیپارێزیت لەسزای تاوان و خراپەکانی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەزەییت پێیدا ھاتووەتەوە و ڕەحمت پێکردووە، ئەوەش پاراستنە لە سزای دۆزەخ و بەزەیی پێداھاتنەوەیە بەچوونە بەھەشت، بەڕاستی ئا ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەیە، ھیچ سەرکەوتن و بردنەوەیەک ھاوتاو ھاوشێوەی ئەو نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە