سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:10

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِنْ مَقْتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ و ڕقیان لەخۆیان ھەڵدەستێ و نەفرین لەخۆیان دەکەن بانگ دەکرێن و پێیان دەوترێت: ڕق و خەشم و قینی اللە تەعالا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینتان لەیەکتری، کاتێک لەدونیا بانگکران بۆ باوەڕھێنان بە اللە تەعالا کەچی باوەڕتان نەھێنا و کافر بوون پێی، وە لەگەڵ ئەودا چەند خوایەکی ترتان بۆ خۆتان دانا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە