سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:83

فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَرِحُوا بِمَا عِنْدَهُمْ مِنَ الْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ

جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێگرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی.

تەفسیر

کاتێک پێغەمبەران بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن و بەدرۆیان زانین، وە زۆریش دڵخۆش بوون بەو زانستەی دژی ئەو وەحی و نیگایە بوو کە ھاتبوو بۆ پێغەمبەران، بۆیە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد و بەدرۆیان دەزانی و پێغەمبەران ئەوانیان پێ دەترساند بۆیان ھات و لەناوی بردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە