سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:82

أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ

ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه‌، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن.

تەفسیر

ئایا ئەو بێباوەڕانە و ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی بەسەر زەویدا ناگەڕێن و بیر ناکەنەوە و پەند وەرناگرن لەو گەل و ئوممەتانەی پێش خۆیان کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی کەسەرەنجامیان چی بوو؟! ئەو گەل و ئوممەتانەی پێشووتر لەمان بەھێزتر و لەمانیش دەوڵەمەندتر بوون، وە شوێنەواریشیان لەمان زیاتر بوو، کەچی ئەو ھەمووە ھێز و سەروەت و سامان و ماڵ و دارایی و شوێنەوارەیان ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان کاتێک سزای سەختی اللە تەعالایان بۆ ھات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە