سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:57

لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن.

تەفسیر

بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەمووە گەورەیی و فراوانییەوە گەورەترە لە بەدیھێنانی خەڵکی، ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەموو گەورەییەیانەوە بەدیھێناوە بەتواناترە کە مردووەکان جارێکی تر لە گۆڕەکانیان زیندوو بکاتەوە، بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن و بێ ئاگان لێی، لەگەڵ ئەو ھەمووە ڕوونییەی پەند و ئامۆژگاری لێ وەرناگرن، نایکەن بەبەڵگە لەسەر زیندووبوونەوەی خەڵکی لە ڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە