سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:56

إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ۙ إِنْ فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَا هُمْ بِبَالِغِيهِ ۚ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ۖ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه‌، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه‌، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه‌.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالاوە، ھەوڵ دەدەن و کۆشش دەکەن بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە و بورھانێک بەتاڵیان بکەنەوە، وە دەیانەوێت بەگومانی خراپ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ڕەد بکەنەوە، ھیچ شتێکیش ھۆکار نییە بۆ ئەم کارەیان تەنھا لوتبەرزی و خۆبەزلزانین نەبێت لەبەرامبەر ھەق و ڕاستی، وە ھەرگیز ناگەن بەوەی بەسەر ھەق و ڕاستیدا زاڵ بن، - ئەی پێغەمبەر - پەنا بگرە بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەری کار و کردەوەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان دەسێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە