سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:17

الْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ۚ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ

ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کارو کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای).

تەفسیر

ئەمڕۆ کە ڕۆژی قیامەتە ھەموو کەسێک پاداشتی کار و کردەوەکانی دەدرێتەوە و وەریان دەگرێتەوە، ئەگەر چاکی کردبێت پاداشتی باش و چاک وەردەگرێت، خۆ ئەگەر خراپیشی کردبێت ئەوا سزای خراپەکانی وەردەگرێتەوە، ئەمڕۆ زوڵم و ستەم لەکەس ناکرێت،؛ چونکە ئەوەی حاکمە و بڕیار دەدات زاتی اللەی دادگەرە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەخێرایی حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، چونکە ئاگاداری کار و کردەوەکانیانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە