سورەت 40 · جوزء 24
سورة غافر · 40:16
يَوْمَ هُمْ بَارِزُونَ ۖ لَا يَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ ۚ لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ۖ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره.
تەفسیر
لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و ھەموویان دەردەکەون، وە لە زەوییەکی تەختدا کۆدەکرێنەوە، لەو ڕۆژەدا نەخۆیان و نە کاروکردەوە و نە پاداشتیان، ھیچ شتێک لە اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نابێت، پرسیار دەکرێت و دەوترێت: ئەمڕۆ مولک و دەسەڵات بۆ کێیە؟! ھیچ کەس نییە وەڵامم بداتەوە، تەنھا وەڵامێک ھەبێت ئەوەیە: موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ زاتی اللە تەعالایە، تاک و تەنھایە لەزات و سیفات و کرداریدا، زۆر بەدەسەڵات و بەتوانایە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردنکەچ کردووە بۆ حوکم و بڕیارەکانی خۆی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە