سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:95

لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا

ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێزو پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه‌، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێزو پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا...

تەفسیر

ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن جگە ئەوانەیان نەبێت کە بیانوی شەرعیان ھەیە وەک نەخۆش ونابیناکان، یەکسان نین لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی کە لە ڕێگای خوا جیھاد وتیکۆشان دەکەن بەماڵ و سامان و گیانیان، ئەو باوەڕدارانەی کە بە ماڵ وسامان وگیانیان لەڕێگای خوا جیھاد دەکەن و تێدەکۆشن خوای گەورە بە پلەیەک فەزڵی داون بەسەر ئەوانەی دانیشتون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن، ئەوانەی کە جیھاد دەکەن ولەڕێگای خوا تێدەکۆشن لەگەڵ ئەوانەش کە لەبەر بیانویەکی شەرعی ناتوانن جیھاد وتێکۆشان بکەن خوا بەڵێنی پاداشتی بەرز وبەنرخ وچاکی داوە بەھەردوولایان، وە خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە بە پاداشتێکی گەورە ومەزن فەزڵی موجاھیدین وتێکۆشەرانی داوە بەسەر کەسانی دانیشتوودا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە