سورەت 4 · جوزء 5
سورة النساء · 4:94
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ أَلْقَىٰ إِلَيْكُمُ السَّلَامَ لَسْتَ مُؤْمِنًا تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَعِنْدَ اللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ ۚ كَذَٰلِكَ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلُ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)...
تەفسیر
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون ئەگەر ھاتوو چوونە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان، ئەوا بەباشی بکۆڵنەوە لەو خەڵکەی کە دەجەنگن لەگەڵیاندا، وە بەو کەسە مەڵێن کاتێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەڵگە بێت لەسەر موسڵمان بوونی تۆ باوەڕدار نیت، وە پێی مەڵێن ئەوەی کە وای کردووە کە موسڵمان بوونی خۆت ئاشکرا بکەیت ترستە لە ڕژانی خوێن و بردنی ماڵوسامانەکەت،ئەو کاتە بیکوژن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی ھەندێک کەلوپەلی بێ نرخی دونیایی وەک غەنیمەت ودەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە بزانن خوای گەورە دەستکەوتی گەورەتری لایە، کە باشتر وچاکترە لەو دەستکەوتانەی کە ئێوە بەتەمانی، ئەوە بزانن ئێوەش کاتی خۆی بەو شێوەیە بوون کە باوەڕی خۆتان دەشاردەوە لە ھۆز وتیرەکەی خۆتان، بەڵام خوای گەورە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام منەتی کرد بەسەرتاندا وخوێنتانی پاراست لەڕشتن جا بۆیە پەلە مەکەن باش لەو کارە بکۆڵنەوە کە ئەنجامی دەدەن، خوای گەورە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لەکاروکردەوەتان ھەرچەند ووردیش بێت، وە پاداشتان لەسەر ھەموویشی دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە