سورەت 4 · جوزء 4

سورة النساء · 4:9

وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُوا عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللَّهَ وَلْيَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا

ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).

تەفسیر

ئەوانەی کە لەپاش خۆیان مناڵی بێ دەسەڵات ولاواز بەجێ دەھێڵن، ودەترسن کە مافەکانیان بفەوتێت، با لەکاتی وەسیەت کردندا لەخوا بترسن شتێکی وا لە دوای خۆیان ڕانەسپێرن کە ناھەقی وستەم بێت بەرامبەر ئەوانەی کە لەژێر چاودێری ئەواندا بوون وەک ھەتیوان، تاوەکو پاش مردنی ئەوانیش خوای گەورە کەسانێک بسازانێت لەگەڵ مناڵەکانی ئەودا بە باشی ھەڵسوکەوت بکات، ھەروەک چۆن ئەویش باش بووە لەگەڵ ھەتیوانی کەسانی تردا، بۆیە با بەباشی مامەڵە بکات لەگەڵ مناڵی ئەوانەی ئامادە دەبن لەکاتی وەسیەتەکەیدا، بەوەی کە بەشێوەیەکی ھەق گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بەوەی لەوەسیەتەکەیدا ستەم لەھیچ کەسێک لەوەرەسەکانی نەکات، وە خۆیشی لە خێر وچاکە مەحروم نەکات کە وەسیەت نەکات بۆ میراتگرەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە