سورەت 4 · جوزء 4

سورة النساء · 4:8

وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا

خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).

تەفسیر

ئەگەر ئەو خزمانەی لە میراتیدا بەشیان نیە لە خزمە ھەژارەکان و ھەتیوەکان، لەکاتی دابەشکردنی میراتدا ئامادە بوون واباشە بەشیان بدرێت، ئەم بەشدانە پێش ئەوەی دەست بکەن بە دابەشکردنی میراتیەکە و بە ڕەزامەندی و ئارەزووی خۆتان بوو، چونکە ئەوان چاوەڕوانی کارێکی وا لەئێوە دەکەن و زۆر حەزیان لەوەیە بەشیان بدەن، چونکە ئێوە بەبێ ماندوو بوون خوای گەورە ئەو ماڵەی بۆ ناردوون، وە بە قسە وگوفتاری جوان ودوور لە ووتەی بریندارکەر لەگەڵیان بدوێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە