سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:89

وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا

(ئه‌و دووڕووانه‌) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار...

تەفسیر

دووڕوەکان ئاواتە خوازی ئەوەن ھەروەک چۆن خۆیان بێباوەڕن ئێوەش بێباوەڕ بونایە بەوەی دابەزیوە بۆتان، ئەو کاتە ھەردوولاتان وەک یەک بوونایە، جا بۆیە لەبەر دوژمنایەتیان ھیچ کەسێک لەوان نەکەن بەدۆست وپشت وپەنای خۆتان تا ئەو کاتەی کۆچ دەکەن لەڕێگای خوا، کۆچ دەکەن لەووڵاتی بێباوەڕ وموشریکانەوە بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئیمان وباوەڕیان، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وبەردەوام بوون لەسەر ئەو حاڵەی خۆیان، ئەوا لەھەر جێگایەک پێیان گەیشتن بیانگرن و بیانکوژن، وە ھیچ کەس لەوان مەکەن بەدۆستی خۆتان وکاروباری خۆتانیان مەدەنە دەست، وە یارمەتیان لێوەرمەگرن دژ بە دوژمنەکانتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە