سورەت 4 · جوزء 5
سورة النساء · 4:88
۞ فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا ۚ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ۖ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا
جا ئه‌وه چیتانه (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه؟! له کاتێکدا خوا (سه‌ر شۆڕی کردوون) و وه‌ری گێڕاونه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه، ئایا ده‌تانه‌وێت (دڵی) که‌سێک هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراو و دڵ و ده‌روونی نه‌خۆشیه‌وه)، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ڕێنموویی کردنی.
تەفسیر
ئەی باوەڕداران ئێوە چیتان بەسەر ھاتووە کە بوون بەدوو دەستەی جیاواز سەبارەت بەو دووڕوانە، دەستەیەک دەڵێن: با لەبەر بێباوەڕیان بجەنگین لەگەڵیاندا، دەستەیەکی تر دەڵێن: لەبەر باوەڕەکەیان کە بەسەر زارەکی ھێناویانە با واز بھێنن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، نەدەبوو ئێوە ڕاتان جیاواز بێت دەربارەیان، چونکە خوای گەورە بەھۆی گومڕایی وکاروکردەوەی خراپیانەوە بە بێباوەڕ دایناون، ئایا ئێوە دەتانەوێت ڕێنوینی کەسانێک بکەن کە خوای گەورە سەرکەوتووی نەکردوون بە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی؟ جا بۆیە ھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوا ھەرگیز رێگای بەرەوە بەھەشت چوون نادۆزێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە