سورەت 4 · جوزء 5
سورة النساء · 4:78
أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكْكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ ۗ وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِكَ ۚ قُلْ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا
(دڵنیا بن) له هه‌ر کوێ بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، با له‌ناو چه‌نده‌ها قه‌ڵاو شوێنی سه‌خت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووه‌کان) ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ده‌ڵێن: ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه و ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له‌لایه‌ن خواوه‌یه و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن.
تەفسیر
دڵنیا بن ئەگەر کاتی خۆی ھات لە ھەر جێگایەک بن مردن پێتان دەگات، ئەگەر بێت‌و لەناو کۆشک وقەڵای سەخت وقایمدا بن و دووریش بن لە گۆڕەپانی جەنگ و جیھاد، ئەگەر ئەو دووڕوانە ناز ونیعمەتی ڕزق وڕۆزی و مناڵ وکوڕو کاڵی زۆریان پێ بدرێت دەڵێن: ئەوە لەخواوەیە، وە ئەگەر توشی ناخۆشی و ناڕەحەتی بوونەوە لە ماڵ ومناڵ وڕزق وڕۆزیان ڕەش بینین بەتۆ وەدەڵێن: ئەی پێغەمبەر ئەمە لە نەھامەتی و شومی تۆوەیە، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا بڵێ: ھەرچی خۆشی وناخۆشی ھەیە ھەر ھەمووی بە قەزا وقەدەر وبڕیاری خوایە، ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە کە بەو شێوەیە قسە دەکەن؟ خەریکە لە مەبەستی ئەو قسانە تێ نەگەن کە بۆیان دەکەیت؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە