سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:77

أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً ۚ وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ لَوْلَا أَخَّرْتَنَا إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ ۗ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا

ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانه‌ی که پێیان وترا: ده‌ست بپارێزن کاتی جه‌نگ نیه‌! به‌ڵکو هه‌ر نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، که‌چی کاتێک جه‌نگیان بۆ بڕیاردرا، ده‌سته‌یه‌کیان له خه‌ڵکی ده‌ترسان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خوا ده‌ترسن، یاخود زیاتریش و ده‌یانوت: خوایه تۆ بۆچی جه‌نگت له‌سه‌ر فه‌رزکردین، خۆزگه بۆ ماوه‌یه‌ک دوات ده‌خستین، به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته‌، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له خوا ده‌ترسێت و پارێزکاره‌، له‌وێ به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناوکی خورمایه‌ک سته‌متان لێناکرێت.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری کاری ھەندێک لەھاوەڵانت نەبویت کاتێک کە داوایان کرد کە خوا جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر فەرز بکات، پیانووترا: واز لە جەنگ کردن بھێنن، وە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن -ئەمە پێش فەرز بوونی جیھاد بوو- جا کاتێک کۆچیان کرد بۆ شاری مەدینە، وە ئیسلام و موسڵمانان بوون بەخاوەنی ھێز، وە جیھاد وتێکۆشان لەسەریان فەزر کرا، ئەمەش ناڕەحەت بوو لەسەر ھەندێکیان، بۆیە ئەو ھێندە چۆن دەترسان لەخوا ئاوا وبگرە زیاتریش لە دوژمنەکانیان دەترسان، وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان: بۆچی جیھاد وجەنگ کردنت لەسەر فەرزکردین؟ خۆزگە ماوەیەکی تر دوات دەخست تاوەکو کەمێک تام وچێژمان لەدونیا وەردەگرت، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ژیان وگوزەران وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند بێت ھەر تێدا دەچێت ودەفەوتێت، وە ژیانی دواڕۆژ لەبەر ئەوەی ناز ونیعمەتەکانی ھەمیشەیین چاکتر وباشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەخوا ترسن، وە باش بزانن بە ئەندازەی ئەو ڕشتەیە لەناو ناوکی خورمادایە ستەمیان لێ ناکرێت بەوەی لە کار وکردەوە باشەکانیان کەم بکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە