سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:36

۞ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا

(ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کارو سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.

تەفسیر

بەتاک و تەنھایی خوای گەورە بپەرستن و گوێرایەڵی بن، وە جگە لەویش ھیچ کەسێکی تر مەپەرستن، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، وە ڕێزیان بگرن، وە لەگەڵ خزمان و ھەتیوان و ھەژاراندا ئاکار و ڕەوشتان چاک بێت، ھەروەھا لەگەڵ دراوسێی خزم و دراوسێیەکیش کە خزم نییە چاک بن، وە لەگەڵ ھاوەڵ و ھاوڕێی ھەمیشەیتان باش بن، وە لەگەڵ ڕێبواری نامۆ -غەریب- و نەناسراویش چاک بن، ئەو ڕێبوارەی کە لەڕێ جێماوە و خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی لێ بڕاوە، وە لەگەڵ کۆیلە و کەنیزەکەکانتاندا چاک بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە سەرسامی خۆیەتی و لوت بەرزە بەسەر بەندەکانی خوادا، وە زۆریش مەدح و سەنای خۆی دەکات و خۆی ھەڵدەکێشێت بەسەر خەڵکیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە