سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:35

وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا

خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو ئاگایه‌.

تەفسیر

ئەی سەرپەرشتیارانی ھەردوولا - کەسوکاری ژن ومێرد- ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەتان ھەبوو ناکۆکی نێوانیان سەردەکێشێت بۆ دوژمنایەتی و پشت لەیەکتر ھەڵکردن ئەوا پیاوێکی دادگەر لەکەسوکاری مێردەکە، وە پیاوێکی دادگەریش لە کەسوکاری ژنەکە بنێرن تاوەکو بکۆڵنەوە لەھەڵە وکەموکورتی ھەردولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە ئەوان بەچاکی دەزانن یان جیابوونەوە، یاخود پێکھاتن و گەڕانەوە بۆلای یەکتر، بێگومان پێک ھاتنەوە باشترە لە جیابوونەوە، ئەگەر ھاتوو ئەو دوو کەسەی کە نێرراون بۆ چارەسەری کێشەکە ڕازی بوون پێک بھێنەوە و نیەتیان باش بوو ئەوا خوای گەورەش یارمەتی ژن ومێردەکە دەدات و پێکیان دەھێنێتەوە، وە ناکۆکی ناھێڵێت لەنێوانیاندا، بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی بەندەکانی لاشاراوە نیە، وە ئەو زۆر زانایە بە ووردەکاری ئەوەی لەناو دڵیاندا دەیشارنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە