سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:26

يُرِيدُ اللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شێوه‌یه‌) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و یاساو به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (که پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کان و... هتد) و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت، خوا زاناو دانایه‌.

تەفسیر

خوای گەورە بە تەشریع کردنی ئەم حوکمانەی کە ڕوونی کردەوە بۆتان دەیەوێت مەعالیمی شەرع و ئاینەکەی خۆیتان بۆ ڕوون بکاتەوە، لەگەڵ بەرژەوەندیە دونیایی و دواڕۆژیانەشی کە تێیاندایە، وە دەیەوێت ڕێنوێنیتان بکات بۆ لای ڕێ و شوێن وشەریعەتی پێغەمبەرانی پێش خۆتان لە حەڵاڵکردن و حەرامکردن، وە شارەزاتان بکات لەژیانی پڕ وانە و ئامۆژگاریان، تاوەکو ئێوەش وەک ئەوان و وچاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون، وە خوا دەیەوێت کە لەتاوان و سەرپێچی بگەڕێنەوە بۆ گوێڕایەڵی و تاعەتی خۆی، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەھەر شتێک کە بەرژەوەندی بەندەکانی تێدا بێت بۆیە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆیان، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسادانان و بەرێوەبردنی کاروبارەکانیاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە