سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:25

وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ ۚ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ۚ فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ۚ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ ۚ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ

ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه‌، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه‌)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کارو خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کردو له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه‌) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

تەفسیر

ئەی پیاوان ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانی ئافرەتانی ئازادی باوەڕدار بخوازێت ئەوا دروستە بۆی ئەو کەنیزەکانە بخوازن کە بوون بەموڵکتان، بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەنیزەکانە بۆتان دەربکەوێت کە بڕوادارن، خوای گەورەش زانایە بە ڕاستی ودروستی باوەڕتان و نھێنی ناو دڵ ودەرونتان، ئێوە وئەوان لە ئاین ومرۆڤایەتیدا یەکسانن، بۆیە خۆتان لە مارەکردنیان ھەڵامەوێرن، وبەموڵەتی کەسوکاریان بیانخوازن ومارەییان بکەن، ومارەیی خۆیانیان بە بەبێ کەموکورتی ودواخستن بدەنێ، ئەوە ئەگەر ھاتوو داوێن پاک وزیناکەر نەبوون بەئاشکرا، وە ھیچ دۆست و عاشقیشیان نەبێت کە بەنھێنی زینا و فاحیشەیان لەگەڵ بکەن، جا ئەگەر ھاتوو شوویان کرد وپاشان زینا وفاحیشەیان کرد ئەوا سزاکەیان نیوەی سزای ئافرەتانی ئازادە، واتا: پەنجا داریان لێ بدرێت، وە بەردباران ناکرێن، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە ئازادانەی کە زینا دەکەن دەبێت بەردباران بکرێن، ئەوەی باسکرا لە دروستی خواستنی کەنیزەکی داوێن پاکی باوەڕدار ڕوخسەت وڕێگاپێدانە بۆ ئەوانەی کە لەخۆیان دەرتسن بکەونە ناو خراپە وزینا کردنەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نیە کە ئافرەتێکی ئازاد بخوازێت، ھەرچەند باشتر وایە مرۆڤی باوەڕدار ئارام بگرێت و کەنیزەک نەخوازێت لەترسی ئەوەی مناڵی کۆیلە لەدایک نەبێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان چونکە ڕێگای داوە کە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار بخوازن ئەگەر نەیاندەتوانی ئافرەتانی ئازاد مارە بکەن لەکاتی ترسی کەوتنە ناو خراپە و زیناوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە