سورەت 4 · جوزء 6
سورة النساء · 4:176
يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ ۚ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ أَنْ تَضِلُّوا ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) داوای فتوات لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (کلاله) که بریتی یه: له که‌سێک باوک و نه‌وه‌ی نه‌بێت، تۆش بڵێ: خوا وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک (پیاوێک) وه‌فاتی کرد‌و منداڵی نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشکێکی هه‌بوو، ئه‌وه نیوه‌ی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه (نیوه‌که‌ی تریشی ده‌خرێته دارایی گشتی یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتیدا به‌کار ده‌هێنرێت)، (به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌که ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براکه‌ی هه‌موو میراتیه‌که‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که منداڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابوو، (خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه مردووه‌که) دوو خوشکی له دوا به‌جێ مابوو ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی ئه‌وه‌ی به‌جێی هێشتووه بۆ ئه‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر میراتگران پیاوان و ئافره‌تان بوون هه‌موویشیان له خوشک و برا پێکهاتبوون ئه‌وه بۆ نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه نه‌وه‌کو سرگه‌ردان ببن، خوای گه‌وره‌ش به هه‌موو شتێک زانایه.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر پرسیارت لێدەکەن لەبارەی کەسێک کە باوک ومنداڵی نیە ودەمرێت چی بکەن لە میراتەکەی، جا تۆیش بڵێ: خوای گەورە حوکمی ئەوەتان بۆ روون دەکاتەوە، ئەگەر ھاتوو کەسێک مرد و باوک ومنداڵی لەدوای خۆی بەجێ نەھێشت، وە خوشکێکی دایک وباوکی ھەبوو، یان خوشێکێک تەنھا لەباوکەوە، ئەوا نیوەی میراتەکەی وەک بەشێکی دیاریکراو دەبات، وە برا دایک وباوکییەکەی یان ھەر برا باوکیەکەی ئەو ماڵ‌و سامانەی بەجێی ھێشتووە وە کەسی پشت (عصبة) ھەموو ماڵەکە دەبات ئەگەر ھیچ خاوەن بەشێکی تری لەگەڵدا نەبوو، جا خۆ ئەگەر خاوەن بەشی لەگەڵدا بوو، ئەوا دوای ئەوەی بەشی ئەو خاوەن بەشە دەدرێت ھەرچی مایەوە بۆ ئەو دەبێت میراتەکەی، وە ئەگەر خوشکە باوک ودایکیەکان یان خوشکە باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، دوان وزیاتر بوون، ئەوا دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە بەھەموویانەوە دەبەن، وە ئەگەر خوشک وبرا باوک ودایکیەکان یان خوشک وبرا باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، ئەوا بەپێی بنەمای (نێرێک ھێندەی دوو مێی دەبات) میراتیەکە دابەش دەکرێت، بەوەی بەشی نێرینەیەک دوو ھێندەی بەشی مێینەیەک بێت، خوای گەورە حوکمی میراتی ئەو کەسەی بۆ ڕوونکردنەوە کە دەمرێت وباوک ومنداڵی لەدوا بەجێ نامێننێت، وە جگە لەو حوکمەیش تەواوی حوکمەکانی تری میراتتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو لە فەرمانەکانی لانەدەن وگومڕا نەبن، وە خوای گەورەزانایە بە ھەموو شتێک وە ھیچ شتێکیشی لا شاراوە نیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە