سورەت 4 · جوزء 6
سورة النساء · 4:175
فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا
جا ئهوانهی باوهڕیان بهخوا هێناوه و شوێنی بهرنامهکهی کهوتوون، ئهوه له ئایندهیهکی نزیکدا خوا دهیانخاته ژێر سایهی فهزڵ و ڕهحمهتی تایبهتی خۆیهوه و هیدایهت و ڕێنمووییان دهکات بۆ لای خۆی له ڕێگهی ڕێبازێکی ڕاست و دروستهوه.
تەفسیر
ئەمجا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوا ودەستیان گرتووە بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەیان، بەچوونە بەھەشت ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا، وە پاداشتیان بۆ زیاد دەکات، وە پلە وپایەشیان بەرز دەکاتەوە، وە سەرکەوتویان دەکات لەگرتنەبەری ڕێگای ڕاستی ئیسلام کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئەو ڕێگایەیە کە بەندەکانی خوا دەگەیەنێتە بەھەشتی ھەتا ھەتایی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە