سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:141

الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِنَ اللَّهِ قَالُوا أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ وَإِنْ كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُمْ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا

ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن.

تەفسیر

ئەوانە (دوو ڕووەکان) چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا ئێوە تووشی خێر و خۆشی دەبن یان تووشی شەڕ و خراپە، جا ئەگەر ھاتوو خوای گەورە سەریخستن و دەستکەوتنتان دەستکەوت، ئەوا پێتان دەڵێن: ئایا ئێمەش لەگەڵ ئێوە نەبووین. وە ئایا ئەوەی ئێوە بینیتان ئێمەیش نەمانبینی، واتا: ئایا لەگەڵ ئێوە جیھاد و تێکۆشانمان نەکرد؟ تاوەکو دەستکەوتێکیان دەستکەوێت، خۆ ئەگەر بێباوەڕانیش سەرکەوتن بەسەر موسڵماناندا، وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئوحوددا ڕوویدا، ئەوا بەوانیش دەڵێن: ئەی مەگەر ئێمە نەبووین کە کاروبارەکانی ئێوەمان ڕادەپەڕاند، وە نەمان دەھێشت باوەڕداران پێتان بگەن زیانتان پێ بگەیەنن، وە یارمەتیماندان بەسەریاندا و ئەوانمان زەلیل کرد؟ بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری ڕاست و دروست دەدات لە نێوانتاندا، پاداشتی باوەڕداران دەداتەوە بەخستنە بەھەشتیان، وە سزای دووڕوەکانیش دەدات بەخستنە بنی بنەوەی دۆزەخ، وە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ھەرگیز ڕێگا نادات لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕان بەڵگەیان بەدەستەوە بێت بەسەر باوەڕدارانەوە، بەڵکو سەرەنجام ھەر بۆ باوەڕدارانە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان و کردەوە کردن بە شەریعەت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە