سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:140

وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا

به‌ڕاستی (خوای گه‌وره‌) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که‌: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفرو گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان به‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه‌.

تەفسیر

ئەی باوەڕداران بەڕاستی خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بۆی دابەزاندون وپێی ڕاگەیاندون کە ھەرکاتێک لەھەر کۆڕ و کۆبونەوە و مەجلیسێکدا بوون و گوێتان لێ بوو کەسانێک باوەڕ بە ئایەت و نیشانەکانی خوا ناکەن و گاڵتە وقەشمەریان پێ دەکەن، ئەوا پێویستە لەسەرتان کە واز لەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بھێنن و ئەو ناوە بەجێ بھێڵن، ھەتا ئەو کاتەی کە ئەو باسە دەگۆڕن ودەچنە سەر قسە وباسێکی تر، چونکە ئەگەر ھاتوو ئەو کاتەی کە بێباوەڕی بە ئایەت ونیشانەکانی خوا دەکرێت وگاڵتەیان پێ دەکرێت و ئێوەش دانیشتن لەگەڵیان وگوێتان نەدا بەو کارە ئەوا بێگومان ئێوەیش لەگوناھو وتاواندا وەک ئەوان وان، چونکە ئێوە بەدانیشتنتان لەو کوڕ وکۆبونەوانەدا سەرپێچی خواتان کردووە ھەروەک چۆن ئەوان بە بێباوەڕیەکەیان سەرپێچی خوایان کردووە، بێگومان ئەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر وبێباوەڕیەکەشیان پەنھان دەکەن و دەیشارنەوە خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا لەئاگری دۆزەخدا لەگەڵ بێباوەڕاندا کۆیان دەکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە