سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:128

وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ۚ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا

ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه‌: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده‌، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کارو کرده‌وه‌تان.

تەفسیر

ئەگەر ژنێک ترسا لەمێردەکەی کەخراپە وخۆی بەسەردا ھەلدەکێشێت وئارەزووی نەماوە لەگەڵیدا، ئەوا ھیچ گوناە نیە ئەو ژن وپیاوە ڕێک بکەون، وە ژنەکە دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک مافی پێویستی خۆی، وە مافی خەرجی ڕۆژانە و مانەوەی شەو لای، لەم کاتەدا ڕێک کەوتن باشترە لە تەڵاق و جیابوونەوە، بێگومان دەرونی مرۆڤ وا خولقاوە کە ھەمیشە سوورە لە سەر ماڵی دونیا وبەخیلی وڕژدی، وە ھیچ کاتێک حەز بەوە ناکات کە دەست ھەڵبگرێت لەمافەکانی خۆی، بۆیە پیویستە ژن وپیاو چارەسەری ئەم خووە خراپە بکەن ئەویش بە پەروەردەکردنی دەروون لەسەر لێبوردەی وچاکەکردن، ئەگەر بێتو چاکەکار بن لەھەموو کاروبارێکتاندا وەلەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوە بێگومان خوای گەورە بەھەموو کار وکردەوەیەکتان شارەزا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە ولە سەر تەواوی کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة النساء 4:128 · Tlawati