سورەت 4 · جوزء 5
سورة النساء · 4:127
وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ ۖ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ وَأَنْ تَقُومُوا لِلْيَتَامَىٰ بِالْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه له‌مه‌وپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئافرەتانەوە پرسیارت لێدەکەن، لەبارەی ماف وئەرکەکانیانەوە، چی پێویستە بۆیان بکرێت، وە چیش پێویستە ئەنجامی بدەن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی پرسیارتان لەبارەوە کردووە خوای گەورە بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە ئەوەشتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان، لەبارەی ئەو ھەتیو وئافرەتانەی کە سەرپەرشتیان دەکەن و ئەوەی خوای گەورە بۆیانی فەرزکردووە پێیان نادەن لە مارەیی و میرات، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزوو ناکەن کە ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن، نەک ھەر ھێندە بگرە لەبەر ماڵ وسەروەت وسامانەکەشیان ڕێگریان لێدەکەن کە شوو بکەن بەکەسێکی تر، وە خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات کە مافی کوڕانی مێرمنداڵی لاواز بەڕێک وپێکی بدەن وستەمیان لێ نەکەن ودەست نەگرن بەسەر ماڵ‌و سامانیاندا، وە دەبێت لەگەڵ گشت ھەتیواندا بەدادگەری ڕەفتار بکەن بەوەی ھەرچی باشە بۆ دونیا ودواڕۆژیان بۆیان بکەن، وە ئەگەر ھەرکارێکی خێر وچاکە بکەن بۆ ھەتیوان وئەوانی تریش ئەوە بێگومان خوای گەورە زانایە پێی و پاداشتی تەواویان لەسەر ئەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە