سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:105

إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ۚ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا

ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه‌، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه‌، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاند، کە بێگومان ھەر ھەمووی ڕاست و ھەقە، تاوەکو بەو قورئانە حوکمیان بکەیت و لەکاتی ناکۆکیەکانیاندا بەوەی خوا شارەزای کردویت وئیلھامی کردووە بۆت لەیەکیان جودا بکەیتەوە، نەک بە ھەواو وئارەزووی خۆت، وە ھەرگیز لایەنگر وپشتیوانی ناپاکان مەبە و بەرگریان لێ نەکەیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە