سورەت 4 · جوزء 5
سورة النساء · 4:104
وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ۖ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا
له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
تەفسیر
ئەی باوەڕداران لەڕاونان و بەدواداچوونی دوژمنی بێباوەڕتان سست و کەمتەرخەم مەبن، ھەروەک چۆن ئێوە ئازارتان پێ دەگات لەکاتی ناڕەحەتی کوشتن وبریندار بوون بەھەمان شێوە ئەوانیش وەک ئێوە ئازاریان پێ دەگات، وە ئێوە تووشی چی بوون ئەوانیش تووشی دەبن، نەکەن وە نەھێڵن ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، چونکە ئێوە ئومێدی پاداشت و سەرکەوتن وپشتگیری لەخوا دەکەن، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردن ویاسا و شەریعەتەکەیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە