سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:74

وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ

ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه‌.

تەفسیر

باوەڕدارانیش کاتێک چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا ئەو وەعد و بەڵێنەی لەسەر زمانی پێغەمبەرانەوە پێی داین ھەر ھەمووی ڕاست دەرچوو، بەڵێنی پێداین کە بمانخاتە بەھەشتەوە، وە بمانکات بە میراتگری زەوی بەھەشت، وە لەو جێگایەیش دەمانەوێت لێی دابەزین، ئەمەش باشترین پاداشتی ئەو چاکەکارانەیە ھەوڵ و کۆششی خۆیاندا و ڕەزامەندی پەروەردگاریان بەدەست ھێنا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە