سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:73

وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ

له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته‌، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.

تەفسیر

وە ئەو کەسانەیش خواناس بوون و لەپەروەردگاریان ترساوون و فەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێ دەھێنا و لە ڕێگرییەکانی دوور دەکەوتنەوە فریشتەکان بەھێمنی و لەسەرخۆیی دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێزەوە بەڕێیان دەکەن بۆ بەھەشت، تاوەکو دەگەنە لای بەھەشت دەرگاکانیان بۆ دەکرێتەوە، فریشتە ڕاسپێرراو و سەرپەرشتیارەکانی بەھەشت بەخۆشی و شادییەوە پێشوازیان لێدەکەن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، دوور بن لەھەموو زەرەر و زیان و شتێک پێتان ناخۆشە، دڵ و کار و کردەوەتان پاکو خاوێن بوو، بۆیە بۆ ھەمیشەیی بڕۆنە بەھەشتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە