سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:17

وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَنْ يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ

جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه‌، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...

تەفسیر

وە ئەوانەیش دوور کەوتنەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش کە جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بەتەوبەکردن لە گوناھ و تاوانەکانیان گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا، ئەوانە لەکاتی مردن و ناو گۆڕ و لە ڕۆژی قیامەتیش موژدەی چوونە بەھەشتیان دەدرێتێ، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش موژدە بدە بە بەندەکانم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە