سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:16

لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ۚ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ

ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه‌، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.

تەفسیر

لەسەروویانە چەند تەبەقێک لە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، وە لە ژێریشیانەوە بەھەمان شێوەیە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، ئەم سزایەی باسکرا اللە تەعالا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت، ودەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ، تەنھا لەمن بترسن، ئەویش بەوەی فەرمانەکانم بەجێ بەھێنن و دووریش بکەونەوە لەو شتانەی قەدەغە و یاساغم کردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە