سورەت 36 · جوزء 22

سورة يس · 36:9

وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ

هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه‌، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه‌) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.

تەفسیر

لەبەردەم بێباوەڕانەوە بەربەستێکمان داناوە کە ھەق و ڕاستیان لێوە دیار نییە، وە لە پشتیشیانەوە بەربەستمان داناوە، وە پەردەمان داوە بەسەر چاویاندا ھەق نەبینن، ئەوان ھەق نابینن بەشێوەیەک سوودی لێ ببینن، ئەمەیان بەسەردا ھات دوای ئەوەی نکۆڵیان کرد لەھەق و سوور بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە