سورەت 36 · جوزء 22
سورة يس · 36:8
إِنَّا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِهِمْ أَغْلَالًا فَهِيَ إِلَى الْأَذْقَانِ فَهُمْ مُقْمَحُونَ
بهڕاستی ههر دهڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گهردنیان و له ژێر چهناگهیان توندکراوه و به ناچاری سهریان بهرز ڕاگیراوه و ئهم لاولایان پێناکرێت و بهرپێی خۆیان نابینن.
تەفسیر
نموونەی ئەوانە لەمەدا وەک نموونەی ئەو کەسانە وایە کە کۆت و بەند کراوەتە گەردنیانەوە و دەست و گەردنیان لەژێر چەناکەیاندا کۆکرابێتەوە، جا ناچاربن سەریان بۆ ئاسمان بەرز بکەنەوە، ئەو کاتە نەتوانن سەریان دابنەوێنن، ئەوانە بەستراونەتەوە لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا بۆیە ناتوانن ملکەچ و گەردنکەچی بن، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەویش سەریان بۆ نەوی ناکەن و سوژدەی بۆ نابەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە