سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:82

إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ

بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه‌، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.

تەفسیر

ھەر کاتێک بیەوێت شتێک بھێنێتە بوون، تەنھا فەرمان و کاری ئەو ھێندەی بەسە پێی بڵێ ببە، ئیتر ئەو شتەی دەیەوێت دێتە بوون و دەبێت، وە لەو شتانەیش ئەو دەیەوێت ژیان پێ بەخشین و مراندن و زیندووکردنەوە و چەندان شتی تریش.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە