سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:81

أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَىٰ أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ ۚ بَلَىٰ وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ

ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه‌؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه‌.

تەفسیر

وە ئایا زاتێک کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەو ھەمووە شتە گەورانەی ناویان، توانا و دەسەڵاتی ئەوەی نییە مردووەکان پاش گیان کێشانیان زیندوو بکاتەوە؟ بەڵێ ئەو بەتوانایە و دسەڵاتی ئەوەی ھەیە، ئەو زۆر بەدیھێنەرە ھەموو بەدیھێنراوەکانی بەدیھێناوە، وە زانا و ئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیانی لێ ون نابێت و شاراوە نییە لای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە