سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:68

وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ

خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!

تەفسیر

تەمەنی ھەرکەسێک درێژ بکەین ھەتا وای لێدێت پیر دەبێت، ئەوا دەیگەڕێنینەوە بۆ قۆناغی پەستی و لاوازی، دەی ئایا ئەوانە بۆ بە ژیری و عەقڵی خۆیان بیرناکەنەوە، وە تێناگەن ئەم ماڵی دونیایە ماڵی مانەوە و ھەمیشەیی نییە، بەڵکو بەڕاستی ماڵی ھەمیشەیی و مانەوەی ھەتاھەتایی ژیانی دواڕۆژە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە