سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:67

وَلَوْ نَشَاءُ لَمَسَخْنَاهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا اسْتَطَاعُوا مُضِيًّا وَلَا يَرْجِعُونَ

یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه‌، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه‌.

تەفسیر

وە ئەگەر بمانوویستایە شێوەی بەدیھێنان و دانیشتنیان لەسەر قاچەکانیان بگۆڕین ئەوا دەمانگۆڕی، وە وامان لێدەكردن لەسەر قاچەكانیان دانیشن ، وە نەیاندەتوانی لەشوێنی خۆیان بجوڵێنەوە و بڕۆنە پێشەوە، یان بگەڕینە دواوەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە