سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:37

وَآيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ

هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه‌، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.

تەفسیر

وە نیشانە و بەڵگەیەکی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا ئەوەیە بێگومان ئێمە ڕووناکی ڕۆژ بە ئاوابوونی خۆر و ھاتنی شەو ئەکوژێنینەوە کاتێک ڕۆژی لێی دادەبڕین، وە دوای نەھێشتنی ڕووناکی ڕۆژ تاریکی شەو دەھێنین، کاتێک دەبینیت تاریکی ھەموو خەڵک دەگرێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە