سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:36

سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ

پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه‌: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).

تەفسیر

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا کە لەھەموو جۆرە دار و درەخت ڕووەکێک جووتێکی بەدیھێناوە، وە لە خەڵکی خۆشیان نێر و مێی بەدیھێناوە، وە لە چەندەھا شتی تریش لە بەدیھێنراو و مەخلوقاتەکانی اللە تەعالا لە وشکانی و ناو دەریا کە خەڵکی نایزانن و بێ ئاگان لێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە