سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:31

أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ

ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.

تەفسیر

ئایا ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکان دەکرد بۆچی تەماشا ناکەن و نابینن لە پێش ئەوان چەند لەگەلانی ترمان لەناو بردن، ئایا بۆ پەندو ئامۆژگاریان لێ وەرنەگرتن؟ ئەوان نەمان و مردن و کۆتاییان ھات ، جارێکی تر ناگەڕێنەوە بۆ دونیا، بەڵکو گەیشتن بەوەی پێش خۆیان خستبوو لەکار و کردەوە، وە اللە تەعالا پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە